٦ حیزبی کوردستانی داوا دەکەن یاسای هەڵبژاردن وەک خۆی بمێنێتەوە


٦ حیزبی کوردستانی داوا دەکەن دەستور لەم ساڵدا یەکلاییبکرێتەوەو، یاسای هەڵبژاردن وەک خۆی بمێنێتەوەو، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
  
٦ حزبی ھەرێم ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی دەستوور و یاسای ھەڵبژاردنەکان راگەیاند

هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5/1/2022  شەش حزب و لایەنی سیاسی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوە سەبارەت بە پرسی دەستور و یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ كرا، لەسەر كۆی پرسەكان هاوڕابوون و لەم خاڵانەی خوارەوە هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی راگەیندرا.
1-دەستوور: پرسی دەستور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەم ساڵدا یەكلا بكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستوری خۆمان و  ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستوری كوردستان.
2-هەڵبژاردن: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆی ئەنجامبدرێت.
3-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.
4-كۆمیسۆنی هەڵبژاردن: پێویستە كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنقورات پێكبێت و سەربەخۆو پیشەییانە كارەكانی خۆی رایی بكات و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.
1-بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
2-حزبی زحمەتكێشانی كوردستان
3-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
4-یەكێتی نەتەوەی دیموكراتی كوردستان
5-پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
6-حزبی شیوعی كوردستان

5/1/2022
هەولێر-كوردستان



PM:07:14:05/01/2022