وێنە.. ئەرشیف
ئێوارەی ئەمڕۆ ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد.
بهپێی زانیارییهكانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی زارگەڵی-یان له بناری قهندیل بۆردومان كرد.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، تا ئێستا ئەو بۆردومانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زەرەرێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە، هەروەها بۆردومانەکە ترسی لای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردووە.