لەشاری شارکورد لە ئێران پەیکەرێکی قاسمی سلێمانی سوتێنرا


لە دووەمین ساڵیادی کوژرانی قاسمی سلێمانی لە شاری شارکوردی ئێران پەیکەرێکی قاسمی سلێمانی بەو بۆنەیەوە دانرا، شەوەکەی لەلایەن خەڵکەوە سوتێنرا.

ئەو پەیەکەرە کە لەماوەی ساڵێکدا بە تێچووی ١٥٠ ملیۆن تمەن دروستکرابوو، رۆژی یادەکە لە فولکەیەکی شاری شارکورد دانرا، بەڵام دوای چەند کاژێرێک لە دانانی لە شەودا سووتێندرا.

ساڵی پاریش رۆژی ٢٠٢١/٨/٣١  لە شاری یاسوج، ناوەندی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، پەیکەرێکی قاسم سلێمانی ئاگری تێبەردرا. 

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای  پاسداران لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی، شەوی ٣ ی کانوونی دووەم لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و کوژران.

شارکورد کە شارێکی فارسییە، ناوەندی پارێزگای چوارمحاڵ و بەختیاریە کە ٥٠٠ کیلۆمەتر لە تارانی پایتەختەوە دورەو، ھەروەھا دەکەوێتە باشوری رۆژھەڵاتی ئێران.



PM:06:30:07/01/2022