وەزارەتی پێشمەرگە ئەمشەو هەینی ٧ ی کانوونی دووەم لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هێزی پێشمەرگە کرا، لە دەرەوەی سەنگەرەکان کەووتوون و زەرەریان نەبووە".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووە " ئە‌مڕۆ كاتژمێر 07:25 خوله‌كی ئێواره، ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كاتیۆشا، له رۆژھه‌ڵات و باشوری ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری)، به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كران.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە "له سنوری میحوه‌ری پێنج موشه‌كه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتون و ھیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان نه‌پێكاوه، ھاوكات ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كردوه.