سەدر: حکومەتی داهاتوو جێگەی میلیشیاکان و تایەفەگەری تێدا نابێتەوە

سەرۆکی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت"حکومەتی داھاتوو جێگەی میلیشیاکان و تایەفەگەری تێدا نابێتەوە و هەموومان پشتیوانی سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەین".

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی تری بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند" چیتر هیچ جێگەیەک نەماوەتەوە بۆ ڕەگەزپەرستەکان و میلیشیاکان، پێویستە هەموومان پشتگیریی یەکتر بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هەموومان پشتیوانی لە یەکگرتووی سەروەری عێراق بکەین و شیعەکان بەرگری لە کورد و سونییەکان بکەن. 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر دەڵێت" ئەمڕۆ هەموومان و گەل پێکەوە دەڵێین، نەخێر بۆ پاشکۆیەتی، بڕیارەکانمان بڕیارێکی شیعی سوونی کوردی تورکمانی کریستیانی فەیلی شەبەکی ئیزدی سابیئییە".


PM:03:52:08/01/2022