یەکگرتوو وەزیرەکەی بانگهێشتی پەرلەمان دەكات
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان داوای بانگهێشتی هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی سامانه سرووشتیه‌كان و وه‌زیری كاره‌با ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی لێپیچینه‌وه له گرانبوونی نرخی به‌نزین و كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی كاره‌با
له راگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی دەست سپی میدیا كەوتووە، هاتووه؛ فراكسیونی یه‌كگرتوو داوای كردوه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ لێپێچینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بێته په‌رله‌مان، كه به رێنمایی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان یه‌ك لیتری به‌نزین به 800 دینار به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌درێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داوا ده‌كات نرخی به‌نزین له 800 دیناره‌وه دابه‌زێنرێت بۆ 500 دینار وه‌ك پێشوتر، به‌پێویستیشی ده‌زانێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌و رێنماییانه دا بچێته‌وه كه سه‌باره‌ت به به‌نزین ده‌ریكردوه‌و بوه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان و رێنماییه‌كان رۆتینیاتی زۆری تێدایه.
سه‌باره‌ت به بانگێشتكردنی وه‌زیری كاره‌با بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: "هه‌رچه‌نده وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پێشتر ئاماده‌ی نیشان داوه له‌دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده بێت، به‌ڵام ئێمه‌ش داوای بانگێشتی وه‌زیری كاره‌بامان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ین چ كێشه‌یه‌ك هه‌بێت جیاوازی له‌نێوان وه‌زیره‌كان ناكه‌ین و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین ته‌نانه‌ت وه‌زیری حزبه‌كه‌ی خۆشمان بێت".
PM:03:38:15/07/2014