بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندنی یاسایی دەخۆن و چەند بڕگەیەكی دیكەی یاسایی جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە کاتژمێر (١١:٠٠)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی کانوونی دووەەم پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی یەکەمین دانیشتنی خولی نوێ ئەنجامبدات و تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتر سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو دیاری دکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو سونه‌كان رێككه‌وتن كه جارێكی دیكه (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) بكرێته‌وه سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان کە پشکی کوردە دیارنیه كه كاندیدی دیاریكردووه یان نا، هاوكات هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه كه شیعه‌كان كێیان كاندید كردووه بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.