کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

دوای ئەوەی بۆ جاری چوارەم كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا کە بڕیار بوو کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی کانوونی دووەم،  بڕیاربوو كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوە بكرێت دواتر دواخرا بۆ کاتژمێر١٢ و دواتر بۆ ٣ و دواتر بۆ ٤، سەرەنجام کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد، دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەندامانی نوێی پەرلەمان کە ژمارەیان ٣٢٩ ئەندامە سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ھەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە.

  

 

 



PM:03:52:09/01/2022