وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی لە رایگهیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لهبارهی
گیان لەدەستدانی سزادراوێك له چاكسازی گهورانی سلێمانی لێكۆڵینهوه بهردهوامه
و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان وتی "رووداوهكه خۆکوژی" بووە.
کوێستان محهمەد، وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی حكومهتی ههرێمی
كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه ٩ی کانوونی دووەم، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ سەنتەری
راهێنانی پیشەیی لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "سەبارەت بە گیانلەدەست دانی
سزادراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەپێی
زانیارییەسەرەتاییەکان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و لە کامێرای چاودێرییهوه دەرکەوتوە،
هەروەها پزیشکی دادی پشتڕاستی دەکاتەوە، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردتر هەیە".
وتیشی "بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەو تاوان خەریکی بەدواداچونە و وەزارەتی
کاروباری کۆمەڵایەتیش لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ وردەکاری خۆکوشتنی ئەو سزادراوە،
دوای کۆتاییهاتنی ئەنجامی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی، بەڵگەوتاوان هەروەها راپۆرتی لیژنەی
باڵای وەزارەتی کاروباری کۆماڵایەتی بۆ ڕایگشتی دەخەینەڕوو".
کوێستان محهمەد وتیشی "پلان هەیە زیندانێكی گەورە دروست بکرێت
لە هەولێر بۆ پێنج هەزار زیندانی، کە سزای تیرۆرو لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە،
ئەمە لەکاتێکدایە چاکسازیەکانی ئێمە بۆ ٩٠٠ سزادراو دروستکراوە، ئێستا لە سلێمانی ١٥٠٠
سزادراومان هەیە لە هەولێر ٢٥٠٠ لە دهۆک ٢٧٠٠، کە ئەمە زەختێکی زۆری دروست کردووە
لەسەر چاکسازیەکان".
لهبارهی بوونی ئهشكهنجه لهناو چاكسازییهكان ڕایگەیاند "لەناو
چاکسازیەکانی سلێمانی هیچ جۆرە ئەشکەنجەیەک بونی نیە، لە ماوەی ڕابردودا چەند حاڵەتێک
هەبوە لە چاکسازی منداڵان و ژنانی هەولێرو دهۆک، بەڵام بەفەرمانی وەزاری سزادراون
و لە ئەرکەکەنیان دورخراونەتەوە".