لەجێگەی مەحمود مەشهەدانی، خالید دەڕاجی بە
کاتی بووە سەرۆكی بەتەمەنی پەرلەمان و كۆبوونەوە دەستیپێكردەوەو پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد.
دوای دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی
پەرلەمان و تێكچوونی باری تەندروستی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی بەتەمەنی پەڕلەمان و ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە، خالید دەڕاجی بووە سەرۆكی کاتی بەتەمەن و
كۆبوونەوە دەستی پێكردەوە.
لە ئێستادا پەرلەمانتاران دەنگ بۆ کاندیدێکی سونە لەنێوان دوو کاندیدا دەدەن، مەحمود مەشهەدانی و محەمەد حەلبوسی کە هەردووکیان خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
دوای ئەم پرۆسەیە هەلبژاردن بۆ جێگری یەکەم و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.