سەرۆکی هەرێمی
کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، هیوا دەخوازێت ئەو هەڵبژاردنە ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى
سیاسیى دروست له عێراق و وڵاتە به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ ببات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی
عێراق پيرۆزبايى له محه‌ممه‌د حه‌لبووسى و، هه‌روه‌ها له حاكم زاملى و شاخه‌وان
عه‌بدوڵلا هه‌ردوو جێگرانى يه‌كه‌م و دووه‌مى سەرۆکی پەرلەمان کرد و لە پەیامەکەدا
هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت "هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له وڵات كه كۆكهرهوهى
هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه له
ئارامى و سهقامگيريى سياسى و كاركردنى پێكهوهيى ئاراسته بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى
زياتر و ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ هاووڵاتييان".
دوێنێ یەکشەممە ٩ی کانوونی دووەم، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ٢٢٨ پەرلەمانتار دەنگیان دا، لەو ژمارەیەش ٢٠٠ پەرلەمانتار دەنگیان بۆ محەممەد حەلبووسی دا وەک سەرۆکی پەرلەمان، ١٢٨ پەرلەمانتار دەنگیان بە حاکم زاملی دا وەک
جێگری یەکەم و ١٨٠ پەرلەمانتاریش
دەنگیان دایە شاخەوان عەبدوڵڵا وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.