سبەینێ مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبەینێ سێشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابەشدەکرێت".    

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند" بەهۆی ئەوەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە دەنێردرێت، بۆیە لەو وادەیەدا کە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت دابەش ناکرێت و وادەی دابەشكردنی مووچەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە جیاوازە".

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە و پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە دارایی هەرێم تەنها وەزارەت وەزارەت دابەشکردنى مووچە رادەگەیەنێت.


PM:08:36:10/01/2022