بۆ شەڕ لەگەڵ داعش 800 گەنجی كورد لە باكورەوە گەیشتنە كۆبانی

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئەمرۆ رایگەیاند كە سەدان "شەڕكەر"ی كورد بۆ یارمەتیدانی گەریلاكانی یەپەگە لەشاری كۆبانی گەیشتنە ئەوشارە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گروپی چادوێری مافەكانی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاند لانیكەم 800 گەنج بە تێپەڕبوون لە سنورەكانی توركیا، بۆ یارمەتیدانی گەریلاكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەشاری كۆبانی گەیشتونەتە ئەوشارە.

پێشتریش ماڵپەری فورات نیوز نزیك لە پەكەكە رایگەیاند كە 300 گەنج لە باكوری كوردستانەوە چوونەتە ناو ریزەكانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان.



PM:06:09:15/07/2014