پارێزگاری سه‌لاحه‌دین بڕیاریدا رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە بكات به پشووی فەرمی.
نووسینگه‌ی عه‌مار جه‌بر خه‌لیل پارێزگاری سه‌لاحه‌دین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پارێزگار فه‌رمانی ده‌ركردووه دوو رۆژی داهاتوو بكرێت به پشووی ره‌سمی.
ئەوەشی خستەڕوو، راگه‌یاندنی پشووه‌كه به‌هۆی خراپی ڕەوشی كه‌شوهه‌وا و بارینی بارانێكی زۆره‌وه‌یه له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا.
ڕوونیشیکردەوە، پشووه‌كه خوێندنگە و فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه، فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپاردووه رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بكه‌نه‌وه و ئاوه‌ڕۆكانیش پاك بكه‌نه‌وه.