پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دزی لە خاوەن كێڵگەیەكی ماسی كردبوو".

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی لە بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆماركرد كە لە گێڵگەكەیدا دزی لێكراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

بەپێی راگەیەنراوەكە تۆمەتبار (ك ، م س  لەدایكبووی ١٩٩٩ ) بە ناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



PM:08:28:11/01/2022