ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجام دەدات. 

بەپێی راگەیەنراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت سەبارەت بە" دوا هەنگاوەكانی هەماهانگی و هاوكاری نێوان حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێكهێنانی هێزی هاوبەش و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە، ئامادەكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا و تۆماركردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیكڕۆن لە هەرێمی كوردستان، دەرەنجامی كاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم، گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی دیكەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی كوردستان".


AM:10:10:12/01/2022