سجا دلێمی ژنەکەی ئەبوبەکری بەغدادی کێیە؟

لەکاتێکدا هەموو دنیا ئەبو بەکری بەغدادی دەناسێت، کەسانێکی کەم هاوسەرەکەی "خەلیفە" دەناسن.
سجا دلێمی کە لەتۆرە کۆمەلآیەتیەکان وێنەکەی دەردەکەوێت جلێکی رەشی لەبەردایە، لەلای رژێـمی بەشار زیندانی دەبێت و لە سەفقەیەکدا کە بەرەی نەسرە لەگەڵ ڕژێمی سوریا کردیان کە کۆمەڵێک ژن ئازادکران، بەرامبەر کۆمەڵێک دیلی سووپای سوریا کە لەلای نەسەرە زیندان بوون، پاش ئەوەی نەسەرە سجا یان لەدەست رژێمی بەشار ئازادکرد، داعش شەڕی کردن، ئێستا نەسەرە دەڵێن " ئەوە پاداشتی پیاوەتیەکەمانە".
ئەوەی نوسراوە لەسەر سجا دلێمی، سەرەتا باوکی فیکری داعشی هەڵگرتووە و یەکێک بووە لە ئەمیرەکانی داعش لە سوریا لەگەڵ براکەی و محەمەد جولانی لەو کەسانەن لەسەرەتای شەڕی سوریاوە دژی بەشار دەستیان بە جەنگ کرد.
دلیمی باوکیان کە بەوە ناسرابوو کە پارە پەیداکەرو دامەزرێنەری داعشە لە شەڕێک لە (دیر عەتیە ) کوژرا.
سەبارەت بە سجا زانیاری کەم لەبارەیەوە هەیە، دەڵێن کۆن لە " قژی ژنانی چاککردووە" هەندێک کاتیش جلدوورینی کردووە لە ئەنبارو عامریەی نزیک بەغدا.
وەک باس دەکرێت پێش ئەوەی ببێتە هاوسەری ئەبوبەکری بەغدادی ژنی پیاوێک بووە بە ناوی فەلاح ئیسماعیل جاسم یەکێک بووە لە سەرکردەکانی سووپای راشیدین لە ٢٠١٠ لەشەڕیک لەگەڵ سووپای عێراق کوژراوە. 
سجا خوشکێکی هەیە ناوی دوعا یە لەیەکەم چالاکیدا ویستبووی خۆی بتەقێنێتەوە لە شوێنێکی قەرەباڵغی هەولێر تووشی شکست بوو.
سەرچاوە: ئەلعەرەبیە



PM:09:22:15/07/2014