لە هەولێر ٨ ئۆتۆمبیلی لاندگۆرۆز دەڕفێنرێت

بەیانی ئەمرۆ هەینی ژمارەیەک خاوەن ئۆتۆمبیل دوای ئەوەی بەرپرسانی حکومەت لەسەر کێشەکانیان لەم هەینیەدا وەڵامیان نادەنەوە دەنگیان دەگەیننە میدیا و ئاشکرایدەکەن کە ٨ ئۆتۆمبیلیان کە جۆری لاندگۆرۆەزە بەناوی کارەوە لە ژێر دەستدەرهێناون و ئێستا ئەو کەسانە هەڵهاتوون.

ئەو شۆفێرانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەلایەن کۆمپانیایەکی ساختەوە بە ناوی هەلی کارەوە ئۆتۆمبیلەکانیان لەژێر دەستدەرهێناون کە هەر ئۆتۆمبیلێکیان مانگانە ١ هەزار و ٨٠٠ دۆلاریان پێبدرێت، ئەمان پەیوەندیان کردووە بەو کۆمپانیایەوەو دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلەکانیان بە فەرمی لێوەرگرتوون، ئیتر کەسانی کۆمپانیاکە کە دوو پیاو دوو ژن بوون سۆراخیان نامێنێت.

ئێتسا ئەو شۆفێرانە داوا لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکەو هەرێم دەکەن کە بەدەم کێشەکانیانەوە بچن و ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ بدۆزنەوەو دزەکان دەستگیربکەن.

وەک ئەو هاوڵاتیانە ئاماژەی بۆ دەکەن هەر یەکێک لەو لاندگرۆزانەیان نرخەکەی لە ٥٠ هەزار دۆلار زیاترەو، هەندێکیان قەرزیان کردووە تا کڕیویانە.



PM:01:14:14/01/2022