وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەکەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت. 

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غداد ڕایگەیاند" ئەم هەفتەیە (٢٠٠) ملیار دینارەکەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم دەکرێت". 

لە رۆژی ٢ی ئەم مانگەوە دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی دەستیپێکردووە و بەڵام تائێستا مووچەی مانگی (١٢) ساڵی ڕابردووی مووچە خۆرانی هەرێم بەسستی دابەشدەكرێت. 


PM:02:10:15/01/2022