وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤٧٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٣٣٥) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١١٠ هەزار و ٦٨٣ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٤٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٩ هەزارو ٤٥٩ كەسیان چاكبوونەتەوە.