زانيارى نوێ لەبارەى گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت" ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی (٢٠٠) ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی داوە". 

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی (٢٠٠) ملیارەکەی هەرێمی داوە، ناردنی پارەکە لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نووسراوی پێ کراوە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراو دەنێردرێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ناردنی تەمویلی (٢٠٠) ملیارەکە".

ئاشکراشیکرد، ڕێکارەکان لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی تەواوبێت پارەکە دەخرێته سەر ئەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. 


AM:11:32:16/01/2022