بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوەو داوایان لێدەکات هاتوچۆی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە کە داوا لە شۆفێران و ھاوڵاتیان دەکات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری سەردانینەکردنی گەڕاندەوە بۆ ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شەقام و ناوچانەدا دروست بووە.
دوو هەفتەیە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەم هەفتەیش ئەم شەپۆلە دەگاتە لوتکەی ساردێتی خۆی و لەم ئێوارەیەشەوە بەفربارین سەنتەری سلێمانی گرتۆتەوە.