سەركردەی بوكۆحەرام دەستگیركرا

پۆلیسی نیجێریا رایگەیاند توانیویانە سەركردەی گروپی تیرۆریستی بوكۆحەرام كە بە "سەركردەی قەساب" ناسراوە، دەستگیر بكەن.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (CNN) پۆلیسی نیجێریا دەڵێت "محەمەد زكری" سەركردەی گروپی تیرۆریستی بوكۆحەرامیان لە ناوچەیەك لە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستگیر كردوە كە بە "سەركردەی قەساب" بەناوبانگ بوو.

محەمەد زكری تەمەن 30 ساڵ بەوە تۆمەتبارە كە سەركردایەتی گروپی تیرۆریستی بوكۆحەرامی كردوە‌و بەوەش تۆمەتبارە كە 7 كەسی بەدەستی خۆی كوشتوە لەوانە چەندین ژن‌و منداڵ.

گروپی بوكۆحەرام لەساڵی 2009وە دژی خوێندنگاكان‌و كڵێساكان‌و حكومەتی نیجێریا شەڕ دەكات. لەماوەی رابردوو زیاتر لە 200 كچە قوتابی لەلایەن ئەم گروپەوە رفێنران.



AM:11:54:16/07/2014