دەوامی خوێندن لە پارێزگایەکی دیکە ڕاگیرا

بەهۆی بەفربارینەوە دەوام لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگیرا و کرایە پشوو، 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە  دەڵێت "بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ ئەمڕۆ دووشەممە  لە  سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشووی فەرمی دەبێت."

پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگاکە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە". 



AM:09:40:17/01/2022