دەوامی فەرمی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ دوو رۆژ راگیرا

بەهۆی ئەو کەشوهەوا ساردەی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوەو دوو رۆژە بەفر دەبارێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، پارێزگای سلێمانی بڕیار دەدات ١٨ و ١٩ ی کانوونی دووەم بکرێتە پشوو.

ئەمڕۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە فەرمانێکی کارێگڕی رۆژی ١٨ و ١٩ کانوونی دووەمی کرد بە پشوو لەسەرجەم فەمانگەکانی حکومەتدا، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت.

لەو نوسراوەدا کە دانەیەکی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وەرگرتنی ئەو بڕیارە لەبەر رۆشنایی راپۆرتی کەشوهەواو، بە گفتوگۆ بووە لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

دەقی بڕیارەکە.. 



PM:01:59:17/01/2022