باشوری کوردستان شەوێکی سەهۆڵبەندان بەسەر دەبات
ئەمشەو دوو شەممە باشوری کوردستان شەوێکی ساردی بەستەڵەک و شەختە بەسەردەبات و چەند پلەیەک لە ژێر سفرەوە دەبێت و پارێزگای سلێمانی سارد دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر، کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای ئەمشەوی سلێمانی -٦ دەبێت، هەرچی هەولێرە -٣ ، دهۆک -٤ پلەو، کەرکوک -٢ پلە دەبێت.
دوو هەفتەیە شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما باشوری کوردستان و ناوچەکەی گرتۆتەوەو، لە باشوری کوردستان پارێزگای سلێمانی ساردترین دەبێت و بەفرێکی زۆری لێدەبارێت.
بەپێی ئەو پێشبینیانە رۆژی پێنج شەممە لە سەرتاسەری باشوری کوردستان بەفرێکی زۆر دەبارێت.
PM:11:25:17/01/2022