لە خاکی تورکیادا بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تەقییەوە

کۆمپانیای بۆتاش ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو بە هۆکارێکی نادیار بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا تەقیوەتەوە". 

كۆمپانیای بۆتاش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوە لە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا لە شارۆچكەی پازارجك سەر بە پارێزگای مەڕەش باشووری خۆرهەڵاتی توركیا، رێگای نێوان هەردوو پارێزگای مەڕەش و عەنتاب بە ڕووی هاتوچۆدا داخرا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە ستافی ئاگركوژێنەوە بەرێكراون بۆ شوێنی تەقینەوەكە، تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دیوی توركیا دیارنییە.


AM:08:54:19/01/2022