هەولێر.. دەوامی خوێندنگاکان کرایە پشوو


پارێزگاری هەولێر بڕیاردەدات کە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێت بە پشوو، بەڵام فەرمانگەکان دەبێت دەوامی فەرمی خۆیان بکەن.

لە راگەیاندنێکدا نووسینگەی د. ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بڵاویکردەوە" بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکان) پشووی فەرمی دەبێت".  
 
 دەقی راگەیەنراوەکە:  

بەهۆی پێشبینیەکانی کەشناسی و گۆڕانی کەش و هەوا و دابەزینی پلەی گەرمی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-  

یەکەم/ بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکان) پشووی فەرمی دەبێت.  

دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وەزارەتی دارایی لە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامی فەرمییە.  

سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.  
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر  



PM:07:15:19/01/2022