دهۆک.. پشووی فەرمی سەرجەم فەرمانگەکان راگەیەندرا
بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی نوێی بەفر و سەرماوە، لە پارێزگای دهۆک پشووی فەرمی سەرجەم فەرمانگەکان راگەیاندرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە پارێزگاری دهۆک بڵاویکردەوە، لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن سبەی پێنج شەممە کرایە پشوو.
بەپێی بڕیارەکە، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
ئەمشەو جارێکی تر شەپۆلێکی بەفربارین روو لە هەرێم دەکات و پێشبینی دەکرێت هەموو باشووری کوردستان بگرێتەوەو تا سبەی شەوی پێج شەممە بەردەوام دەبێت.
PM:07:56:19/01/2022