کەرکوک.. هێرشکرایە سەر نووسینگەی جێگرە کوردەکەی سەرۆکی پەرلەمان

ئەمشەو چوار شەممە ١٩ ی کانوونی دووەم لە کەرکوک بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر نووسینگەی، شاخوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

د. شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند کە هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

هێزە ئەمنییەکان دوای هێرشەکە گەیشتوونەتە جێگای رووداوەکە.

د. شاخوان عەبدوڵا لە کاتی هێرشەکەدا لەوێ نەبووە.

ئەم هێرشە، دوای هێرش بۆ سەر دوو بارەگای حەلبوسی و خەنجەر و بارگای پارتی، ئەمشەویش ئەو هێرشە کرایە سەر نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان. 
 

PM:08:23:19/01/2022