ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە حەوت هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ١٥٥ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٩٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٤٤ هەزار و ٤٢٢ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٧٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٤ هەزارو ٧١٨ كەسیان چاكبوونەتەوە.