ساڵح موسلیم له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی غوێران-ی حەسەکە رایدەگەیەنێت" لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ئاستانە (١٠) خاڵ گفتوگۆیان لەسەر کراوە، کە هەشت خاڵیان پەیوەندییان بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە هەبووە".
ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی پەیەدە لەبارەی هێرشەکەی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی غوێران-ی حەسەکە بە ئاژانسی فورات نیوز-ی راگه‌یاندووه" شانه شاراوه‌كان له هه‌رێمه‌كه، هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و لۆجستی ئه‌وان له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌ستی تورك و له عێراقه‌وه ده‌هێنن و هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه، به‌و جۆره دیاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی كتوپڕ روویانداوه".
موسلیم وتیشی" هه‌موو كه‌س به‌وه ده‌زانێت كه هێرشه‌كه پێشتر پلانی بۆدانراوه، له گۆڕه‌پانه‌كان و شوێنی مه‌ده‌نیه‌كان جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نی دانراوه، له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كان له حه‌سه‌كه تا زیندانه‌كه چوون، له دوێنێوه له زیندانه‌كه و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕ له ئارادایه، هه‌ندێك به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه هه‌ڵاتوون، هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه له داعش پاكبكه‌نه‌وه له حه‌سه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان راگه‌یاندووه".
ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانوستانەکانی ئەمدواییەی ئاستانە (١٠) خاڵ گفتوگۆیان لەسەر کراوە، کە هەشت خاڵیان پەیوەندییان بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە هەبووە، ئەم ناوچانە وەک ناوچەی تیرۆر ناوزەند کراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کراوە، بۆیە ئەم روداوانەی کە لە رۆژئاوا روودەدەن سەرجەمیان لە چوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییەدان بۆ تێکدانی دۆخی رۆژئاوای کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، كه له‌سه‌رەتادا هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویسته هه‌موو جیهان مه‌ترسی داعش ببینن، ئه‌گه‌ر زیندانیانی داعش هه‌ڵبێن، كه ژماره‌یان هێنده ده‌یان هه‌زار كه‌سه، ئه‌وه زۆرتر كاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌كات و ئه‌گه‌ر به راستی ده‌یانه‌وێت له تیرۆریزم رزگاریان ببێت پێویسته هاوكار بن و له دژی ئه‌و هێزانه بن كه هاوكاری ده‌ده‌نه داعش.
موسلیم باسی لەوەشکرد، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دادگایه‌كی نێودهولچهتی ساز بكرێت و داعشه‌كان لێره دادگایی بكرێن، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌رداری ژیانی ئازاد و دیموكراتیك نابن و خۆڕاگری ده‌كه‌ن.