زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٨٨٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٧٠٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٤٩ هەزار و ٣٠٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٨٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٦ هەزارو ٤٢٢ كەسیان چاكبوونەتەوە. 


PM:05:47:22/01/2022