یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد،
ئامادەکارییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەواوبووە.
پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی کانوونی
یەکەم ڕایگەیاند " ئامادەکارییەکان لە وەزارەتی خوێندنی
باڵا و دارایی بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەواوبووە، ئەو دوو وەزارەتە وتوویانە کە تەنھا
رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوە بۆ ئەوەی بریاری شێوازی دابەشکردنی پارەکە بدات
بۆ دەرماڵە و بەشە ناوخۆییەکان."
ئەوەشی وتووە "بە سێ شێواز دەرماڵەکە دابەش
دەکرێت کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشە ناوخۆییان وەرگرتووە و ئەوانەی بەشە
ناوخۆییان وەرنەگرتووە و خوێندکارانی ناوشارەکان،
هەروەها باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوانین لە ماوەی
داھاتوودا دەرماڵەی مانگی یەک بگاتە دەستمان و دابەشی بکەین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی پار خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد دژی بڕینی دەرماڵەی خوێندکاران و
خۆپیشاندانەکان ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو تا حکومەتی هەرێم بڕیاری
دابەشکردنی دەرماڵەی بۆ سەرجەم خوێندکاران دەرکرد.