سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیار دا رۆژی ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا بکات.
ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٧ ی کانوونی دووەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ٣١ ی کانوونی دووەم، ناوی ئەو کاندیدانەی پۆستی سەرۆک کۆمار کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە رادەگەیەنرێت.
لەو راگەیاندنەدا هاتووشە" ڕۆژی دووشەممەی داهاتووتر ٧ ی شوبات دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام دەدرێت".
بۆ ئەو پۆستە ٢٥ کەس خۆیان کاندیدکردووە، لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستەکەش تا ئێستا هۆشیار زێباری و بەرهەم ساڵح ەو، دەنگی هاپەیمانی نەوەی نوێ و تشرینییەکانیش کە بە هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک ناسراوە، دەورێکی دیاریان دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکەدا.