کارەبای سلێمانی لەبارەی بەکارهێنانی پێوەری زیرەک هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، پێوەری زیرەكی كارەبا بە بڕی ٦٢٠٠ كیلۆوات دیاریكراوە، لەو بڕە زیاتر بەکار بهێندرێت پێوەرەکە دەكوژێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی کانوونی دووەم،   بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستا پێوەری زیرەكی كارەبا بە (٦٢٠٠) كیلۆوات دیاریكراوە، كە دەكاتە (٣٠) ئەمپێر و دەكوژێتەوە.

باسی ئەوەشیکرد،  لەكاتی كوژانەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و عەربەت پەیوەندی بەم ژمارانە بكەن.



PM:06:58:27/01/2022