نرخی دراوە بیانییەکان

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی کانوونی دووەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووەو هاوشێوەی پێنج شەممە دوا رۆژی کۆتایی هەفتەیە کە بانکی ناوەندی عێراق پارەی خستۆتە بازاڕەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٩٠٠ دینارە، بەراورد بە نرخی پێنج شەممە نرخەکەی دابەزیووە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠١ هەزار دینارە.



AM:10:19:29/01/2022