پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانگەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

دوای نزیکەی دوو هەفتە لە کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بەهۆی سەرماوە، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا لە سبەینێوە دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی ببێتەوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا لە سبەی یەکشممە، ٣٠ی کانوونی دووەم، دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی بکرێتەوە.

لەسەرەتای هەفتەی رابردوەوە بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینەی پارێزگاکەی گرتەوە، دەوامی فەرمانگەکان لە کاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانیەوە دەستیپێدەکرد.


PM:06:13:29/01/2022