سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك وه‌زیرانى بەریتانیا پێگه‌یشت كه تیایدا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به سه‌قامگیریى درێژخایه‌نى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه دوپاتده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك وه‌زیرانى بەریتانیا بۆریس جۆنسنه‌وه پێگەیشت كه تیایدا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به سه‌قامگیریى درێژخایه‌نى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه و دوا سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا نوسیویه‌تی" خۆشحاڵ بووم کە ئەیلولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى (٢٠١٥) سەردانی هەولێرم کرد، بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق و هەرێمی کوردستانی دەمێنێتەوە".
جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ نێچیرڤان بارزانى نوسیویه‌تى" دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە".
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ‌دا زۆر خۆشحاڵ بووم، هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکاتەوە.