پارتی: دانوستانەکانمان تا سەرکەوتنی زێباری بەردەوام دەبن

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت" کاندیدی ئێمە کەسایەتییەکی ناسراو و بەھێزە و چانسێکی زۆر باشی ھەیە بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار، چونکە جێی رەزامەندی ھەموو لایەکە". 

شوان محەمەد تەھا بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" دانوستانەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باش بەڕێوە دەچن و لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دانوستان دەکەین، پارتیش دەرگای دانوستانی لەگەڵ ھیچ لایەنێک دانەخستووە و ئێمە کاندیدی خۆمان ھەیە و چانسی زۆر باشە، چونکە کەسایەتییەکی ناسراوە لە عێراق و چەندین دەستکەوتی ھەبووە لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و دەرەوە، هەروەها کەسێکی دیپلۆماسی و بەتوانایە لە عێراقدا و جێگەی رەزامەندیی ھەموو لایەنەکانە، بۆیە پێمان وایە چانسی بۆ سەرۆک کۆمار زیاترە".

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینە لەگەڵ کاندیدی ئێمەدان و لە عێراقیش کەس نییە تۆمەتی بۆ دروست نەکرێت، بەڵام ھۆشیار زێباری نە لە دادگا و نە لە دەستەی نەزاھە ھیچی لەسەر نییە و دانوستانەکانی ئێمەش تا مسۆگەرترکردنی سەرکەوتنی زێباری، بەردەوام دەبن. 


PM:01:21:30/01/2022