هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە سوارڕەوەكانی میوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە سوارڕەوەكانی فرۆشتنی میوە و كاڵای دیكە لە قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەدات كە ئەگەر لە سبەینێوە لەو شەقامە ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت.  

هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی میوە و هەر جۆرە خۆراك و كاڵایەك دەفرۆشن و بەئۆتومبیلەكانیان قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان بەربەست كردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەم سەرپێچییە و پێویستە هەمووان بزانن كە شەقامەكان موڵكی گشتین و بۆ كەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بكات.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسبەینێوە هەر جۆرە سوارڕەوێك بۆ ئەم مەبەستە بەدی بكرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەكرێت ورێكاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت.  



PM:06:52:30/01/2022