لاهور شێخ جەنگی جارێكی دیكە تووشی كۆرۆنا بوو


بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكان كاك شێخ لاهور هاوسەرۆكی یەكێتیی جارێكی دیكە تووشی كۆرۆنا بوو.

بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "ئەمرۆ دوای دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكان كاك شێخ لاهور هاوسەرۆكی یەكێتیی جارێكی دیكە تووشی كۆرۆنا بوو، كۆرۆنای نەگریس لەئاستی ورە و هێز و خۆراگری تۆدا لاوازە، دڵنیام بەئیرادە و بە هێزەوە تێی دەپەڕێنیت، وەك چۆن زریان و رەشەبا و  مەحاڵت تێپەراند، خوای گەورە شیفات بدات و هەمیشە سەرفراز و سەربەرز بیت".

ساڵی رابردووش لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی تووشی كۆرۆنا بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەر دۆخی باشبووەوە.





PM:11:20:30/01/2022