بارزانی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی دەڵێت " لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو".

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی بەم شێوەیە هاتووە:

  

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.

لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

 

هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

 

مسعود بارزانی

٣١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢



AM:09:50:31/01/2022