لێدوانێكی نوێ لە بارەگای بارزانییەوە سەبارەت بە دۆخی عێراق


بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت، پەڕەیان لەسەر دەستوەردانی دەرەكی لە كاروبارەكان هەڵداوەتەوە.   

عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێكدا رایگەیاندووە "دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە بڕیارەكان هێشتا عێراقین و بە عێراقیش دەمێننەوە، پەڕەمان لەسەر دەستوەردانی دەرەكی هەڵداوەتەوە".   

دوێنێ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران سەردانی بارزانی كرد و پەیامێكی عەلی خامنەئی، رابەری وڵاتەكەی پێگەیاند، ئەمڕۆش بارزانی دەستپێشخەرییەكی سیاسی راگەیاند "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن."    



PM:02:15:31/01/2022