پۆلیسی ڕاپهڕین رایدەگەیەنێت" ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه بههۆی خلیسكانی لهسهر بهفر و له بهرزاییهكهوه له ناحیهی بنگرد، پێشمهرگهیهك گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند" ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی، بەڕێکرا بۆ سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی شایەتحاڵێک کە لەگەڵ ناوبراودا چوونەتە گوندی ئەلبانێی سەر بە ناحیەی بنگرد، لە بەرزاییەکانی ئەو سنوورە لەسەر بەفر خلیسکاوە و پاشان بەربووەتەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع.ر.م)ە و لە دایکبووی (١٩٩٢)ە و پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای سێ، هەروەها دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانە لە قەڵادزێ، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.