گەشتوگوزاری هەرێم داوای كردنەوەی هێڵی ئاسمانیی ئورمییە و شارەكانی هەرێم دەكات


شاندێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لە كۆماری ئیسلامی ئێران داوای كردنەوەی هێڵی ئاسمانیی ئورمییە و شارەكانی هەرێم دەكات.

 دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە گرنگی تەندروستی و چارەسەرە پزیشكییەكان لە بواری گەشتوگوزاردا، ئەمەل جەلال، سەرۆكی شاندی دەستەی گشتی گوشتوگوزار وتارێكی پێشكەشكردووە و رایگەیاندووە، لە كوردستان چارەسەری سروشتی هەیە و دەتوانن بە هاوبەشی نێوان هەردوولا زیاتر گرنگی بەم بوارە بدەن و داوای كرد، هێڵی فڕۆكەوانی نێوان ئورمییە و شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەپێچەوانەشەوە بكرێتەوە.  




AM:08:58:01/02/2022