زیاتر لە حەوت هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە حەوت هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ٩٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (١٦) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزارو ٥٥٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ٢١٨ هەزار و ٤٨٣ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٤٠٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١١٧ هەزارو ٣٠٢ كەسیان چاكبوونەتەوە. 


PM:05:20:01/02/2022