كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، پلانی كار و تێكۆشانی ماوه‌ی داهاتووی ئاماده‌كرد و رایدەگەیەنێت" كه شێوازی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی به‌پێی ئه‌و پلانه نوێكردوه‌ته‌وه".
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له ساڵی (٢٠٢٢) داوا دەکەین كه هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی، گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان و دۆستانی شۆڕشگێڕ- دیموكراتیكمان هه‌ڵمه‌تی كات كاتی ئازادییه به‌هێزتر بكه‌ن، كه ئامانجه‌كه‌ی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆیه".
ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه بەم شێوەیەیە:
ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌مان به به‌شداری 27 ئه‌ندام به سه‌ركه‌وتوویی سازكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌مان، قاره‌مانانی ساڵی 2021ی له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی مام ره‌شۆ، زه‌ندورا، شاخه‌سور و وه‌رخه‌لێ و له هه‌مان كات هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مانی به رێز و پێزانینه‌وه به بیرهێنایه‌وه، سڵاوی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڵمه‌تی 'كات كاتی ئازادیه' نارد، كه به پێشه‌نگایه‌تی به‌رخودانی ئیمراڵی له هه‌موو شوێنێك به‌ره‌وپێش ده‌چێت. له‌سه‌ر هێڵی رێبه‌رایه‌تی و شه‌هیدان پراكتیك و كارنامه‌ی ساڵی 2021 به لێپرسینه‌وه‌یه‌كی قوڵدا تێپه‌ڕاند، خۆی گه‌یانده وانه مێژووییه‌كان، له ساڵی 2022دا ئیراده‌ی شه‌ڕێكی به‌هێزتر و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تری خسته‌ڕوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوای كرد، كه هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی، گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان و دۆستانی شۆڕشگێڕ- دیموكراتیكمان 'هه‌ڵمه‌تی كات كاتی ئازادییه' به‌هێزتر بكه‌ن، كه ئامانجه‌كه‌ی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆیه.
كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به خوێندنه‌وه‌ی رێنوێنیه‌كی به‌رفراوان كه له نوسراو و وته‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ئاماده‌كرابوو ده‌ستی پێكرد. دواتر راپۆرتی سكرتاریه‌تی گشتیی په‌كه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك كه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كرابوون خوێندرانه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و قوڵ چوونه ناو هه‌ڵسه‌نگاندنی پراكتیكی ساڵی 2021. ئێمه پراكتیكه‌كه‌مان له‌سه‌ر هێڵی رَبه‌رایه‌تی شه‌هیدان، به هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان به لێپرسینه‌وه‌دا تێپه‌ڕاند. خه‌باتی پراكتیكی هه‌م له ئاستی كۆمیته و رێكخراوه‌یی به شێوه‌ی ئه‌ستۆنی و هه‌میش له سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یی به‌شه‌كانی ئاسۆیی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌ڵسه‌نگێنران، له‌وانه وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌رهێنران و تێپه‌ڕی پراكتیكی ساڵی نوێ كران.
فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په نه‌یتوانی به‌رخودانه‌كه تێكبشكێنێت، بۆیه كه‌وته ناو قۆناغی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
وه‌ك ده‌زانرێت له ساڵی 2021دا ئه‌و شه‌ڕی ئازادیه‌ی كه پارته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ی برد، له هێڵی خۆیه‌وه گه‌یاندیه لوتكه‌ی نوێ. هێرشی سه‌ركوتكردن و داگیركاری فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه له ناو شوباتدا كرایه سه‌ر گاره، جارێكی تر له 23 ی نیسان به‌دواوه به هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین به به‌رخودانێكی قاره‌مانانه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار تێكشكێنرا. به‌رخودانی مێژوویی گه‌ل و دۆستانمان، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانمان به‌روپێشچوو، پلانی له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه به پشتگیری ئه‌مریكا و په‌ده‌كه پێشخرا پارچه‌پارچه‌كرا و شكستیپێهێنرا. به‌و جۆره‌ش فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به گوێره‌ی پلانه‌كانی خۆی داگیر بكات و له زیندانه‌كانه‌وه بگره تا ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له چوار پارچه‌ی كوردستان نه‌یتوانی به‌رخودانی ئازادی گه‌ل و دۆستانمان تێكبشكێنێت كه‌وته ناو قۆناغی مسۆگه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه و رووخان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌مان سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخودانی ساڵی 2021 كرد كه به‌و جۆره به‌ره‌وپێشچوو و ئه‌نجامی مێژوویی خوڵقاند، ره‌خنه‌شی له‌و كه‌موكورتی و هه‌ڵانه‌ی گرت كه له ناو به‌رخودانه‌كاندا روویاندابوو و له‌وانه‌ش وانه‌ی مێژوویی هه‌ڵێنجا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بیركردنه‌وه و شێوازه خۆپه‌رستیه‌كان، بێ پلانی، كه ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی ستراتیژی، ناتوانن داهێنه‌ری تاكتیكی بخه‌نه‌ڕوو، به ته‌سكی و داخراوی ده‌مێننه‌وه، خسته‌به‌ر ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌ی كردن، به پێویستی زانی كه به شێوه‌ی ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ له گه‌ریلایه‌تی قوڵ و به‌رفراوانی هێڵی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك‌دا پێداگری بكات، داهێنه‌ر بێت، هێنده‌ی له شاخ شه‌ڕ ده‌كات، هێنده‌ش له ده‌شت و شار شه‌ڕ بكات، له رووی ئابوری، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن فاشیزم بكاته ئامانج، چالاكی كاریگه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه ئه‌نجام بدات، له هه‌موو شوێنێك وه‌ڵامی هێرشی دوژمنی فاشیست- پاكتاوكه‌ر بداته‌وه. له‌و چوارچێوه‌دا بانگه‌وازی كرد كه له پێشه‌وه گه‌ریلا هه‌موو هێزه‌كانی تێكۆشانی له هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه و به كاریگه‌ری شه‌ڕ بكه‌ن.
تێگه‌یشتن له راستی رێبه‌ر ئاپۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه له ناو گه‌لاندا
كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، راستی سه‌رۆكایه‌تی، به‌رخودانی ئیمراڵی و ئاستی تێگه‌یشتنمان و به‌كرده‌یی كردنی ئه‌وانه‌ی كرده رۆژه‌ڤێكی و به به‌رفراوان و هه‌ڵیسه‌نگاندن. له‌و چوارچێوه‌دا له سه‌ر دروستتر تێگه‌یشتن له راستی رێبه‌ر ئاپۆ و به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته، رایگه‌یاند، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی راستی رێبه‌رایه‌تیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان. له پێشه‌وه ژنان و گه‌نجان خۆی بگه‌یه‌ننه هه‌موو بنده‌ستان و چه‌وساوه‌كان. سه‌رنجی بۆ سه‌ر به‌رخودانی مێژوویی ئیمراڵی راكێشا، كه به گۆشه‌گیری، گوشاری زۆری جه‌سته‌یی و ده‌رونی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕی گه‌وره له ئیمراڵی ئه‌نجام ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته مرۆڤ ئه‌و به‌رخودانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یكات، له هه‌موو روویه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی دروست لێی تێبگات و به سه‌ركه‌وتوویی بیكاته پراكتیك. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێستانه‌ی واتێده‌گه‌ن كه له ئیمراڵی ئه‌و قۆناغانه‌ی پێشتر روویاندا به هه‌مان شێوه دووباره ده‌بنه‌وه ره‌خنه‌ی لێگرتن و سه‌ركۆنه‌ی كردن، بانگه‌وازی كرد كه پێویسته هه‌موو هه‌ڤاڵان، گه‌ل و دۆستانی ئێمه به باشی له قۆناغه‌كه تێبگه‌ن و تێكۆشانێكی شوێندانه‌ر و كاریگه‌ر به‌ڕێوه‌ببه‌ن. دیسان له ئیمراڵی دۆخی گۆشه‌گیری دژواركراو له سه‌ر بنه‌مای رێگری له هه‌موو په‌یوه‌ندی، دانوستانه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی خسته‌ڕوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكردن، به‌پێویستی زانی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن جارێكی تر ئاگادار بكاته‌وه و هۆشدارییان پێبدات، هه‌روه‌ها له دژی دۆخی گۆشه‌گیری بانگه‌وازی به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه بكات كه به‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و توركیادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
گرنگی خه‌باتی پرۆپاگه‌نده، هونه‌ر و وێژه
كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ده‌ستنیشانی كرد، كه له‌سه‌دا هه‌شتای تێكۆشانی ئازادی كوردستان و شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی فكری و هزرییه، ئێمه‌ش پێویسته زیاتر گرنگی به تێكۆشان و خه‌باتی هزری وه‌ك پرۆپاگه‌نده، هونه‌ر و وێژه بده‌ین. له‌و بابه‌ته‌دا به تایبه‌تی سه‌رنجی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه ئه‌و كارانه به ئامانجی پاكتاوكردن و تواندنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان پێویسته خه‌باتی ئێمه له رووی بانگه‌شه و پڕۆپاگه‌نده، وێژه و هونه‌ر له رووی كولتوری و چۆنێتیه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه له پێشه‌وه گه‌نجان، هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هێڵی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی بتوانرێت په‌روه‌رده بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له دژی خۆپه‌رستی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه گه‌یشتوه‌ته ئاستی نه‌خۆشی پێویسته له هه‌مو گۆڕه‌پانێكدا تێكۆشانی هزری به‌رزبكرێته‌وه، له به‌رامبه‌ریدا په‌یوه‌ست به كه‌سایه‌تی ئازاد و كۆمۆنی دیموكراتیك پێویسته به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون پێشبخرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو وڵاتپارێزانی رۆشنبیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و وێژه‌وانی كورد پێویسته له ناو خۆیاندا زیاتر خۆیان به رێكخراو بكه‌ن و ره‌هه‌ندی كولتوری شۆڕشی ئازادی پێكبهێنینن.
لە جیاتی بەرگری، دەبێت زیاتر چالاک و هێرشبەر بین
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیش لە چەندین ڕووەوە بارودۆخی سیاسی و سەربازیی ئەمڕۆی تاوتوێکرد و هەڵوەستەى لەسەر پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان و لە قۆناغی نوێ‌دا و بەجێهێنانی ئەرکە سیاسی و سەربازییە پێویستەکان لە پرۆسەی نوێ‌دا کرد. لەو چوارچێوەیەدا تیشکی خستە سەر ئاماژەکانی کشانەوەی ئەمریکا و ئاماژەی بەوەدا، ئەو دۆخە ئەو بۆچوونانەی رێبەر ئاپۆ پشتڕاست دەکاتەوە، کە سی ساڵ لەمەوبەر دەستنیشانیکردبوون. جەنگی جیهانی سێیەم بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی ناوەندیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەمڕۆ لەم خەبات و تێکۆشانە سیاسی و سەربازییەدا، شێواز و ڕێبازی پێویست و خوازراو نەبێت، سەرکەوتن بە دەست نایەت، بۆیە پێویستە بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو روویەکەوە چالاک و هێرشبەر بین. تیشکی خستە سەر پرۆسەی ڕوخانی سەرمایەداری و لە کەسایەتیی خۆیدا داڕمان و رووخانی مێژوویی سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت نیشان دەدات، لەو حاڵەتەدا و پەیوەست بە ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتییەوە، باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی خەبات و تێکۆاشانی دیمۆکراسییانەی قووڵ و چڕ کرا.
بەهێزکردنی شەڕی شۆڕشگێڕیی و گرنگیی ریسواکردن و گۆشەگیرکردنی هێڵی نۆکەر و خیانەت
لە کۆبوونەوەکەماندا باس لە ئاستی خەبات و تێکۆشان لە کوردستان و شەڕی سێ هێڵی سەرەکی بە شێوەیەکی ورد و بەرفراوان کرا. ناکۆکی و پەیوەندییەکانی نێوان هێڵی کلاسیکی پاکتاوکار، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەی دەبەن و هێڵی نەتەوە- دەوڵەتۆچکە، کە ئەمریکا – پەدەکە بەڕێوەی دەبەن لە زۆر ڕووەوە شیکاریی بۆ کۆا. ئەوەی روونکردەوە، کە تا چەند و بە چ رادەیەکیش ناکۆکی لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام هاوپەیمانێتییەک لە نێوانیاندا هەیە، بەتایبەتی دژی ئەو هێڵی ئازادی، کە پەکەکە بەڕێوەی دەبات. لەو چوارچێوەیەدا بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا ئاستی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئاکەپە - مەهەپە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر بوون و ئازادی کورد. ئاماژە بەوە دەکات، کە سەروەریی فاشیستیی – پاکتاوکاری ئاکەپە - مەهەپە بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر پێ خۆی رادەگرێت و بۆ پووچکردنەوەى ئەوەش باس لەسەر گرنگییی هەوڵ و تێکۆشانی هەمەلایەنە کرا. بۆ ئەوەش لە دژی پاکتاوکاریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، دەبێت هەموو کات لە هەموو ئاستێک‌دا شەڕی شۆڕشگێڕیی پێشبخرێت، لەلایەکی دیکەشەوە هەڵوەستەى لە سەر گرنگیی ریسواکردن و گۆشەگیرکردنی هێڵی نۆکەر – خیانەت کرد.
تێکۆشان بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دیموکراتیترین و شۆڕشگێڕترین تێکۆشانە
لە کۆبوونەوەکەماندا باس لەوەکرا، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بە هەموو تواناییەوە هێرش دەکات بۆ سڕینەوەی هەبوون و ئازادی کورد لەسەر زەوی و هەتاکو هەبوونی بەردەوام بێت درێژە بەو هێرشەی ئێستای دەدات. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا تێکۆشان بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دیموکراتیترین و شۆڕشگێڕترین تێکۆشانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە، لەبەر ئەوەش ئەوە دەستنیشانیکرا، کە لە کوردستان و تورکیا و جیهان بە یەکگرتوویی تێکۆشانێک دروست بکرێت و بەڕێوەببرێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو پارتەکان، ڕێکخستنەکان، لایەنەکان، لایەنە کۆمەڵایەتیەکان، بزووتنەوەکانی ژنان و لاوان، هێزە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکانی کوردستان کرا، کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکۆشانی هاوبەشی بەڕێوەببەن. هەروەها بانگەوازی ئەوەیکرد، کاتێک فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەڕوخێنرێت، بۆ ئەوەى هەندێک هێزی هاوشێوە شوێنەکەى نەگرنەوە، پێویستە هەموو هێزە چەپەکان، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ، دیموکراتیکەکانی تورکیا، بزووتنەوکانی ژنان و لاوان، پارت و ڕێکخستنەکان و سەندیکاکان و کۆمەڵەکان بەشداریی تیادا بکەن و پێکەوە تێکۆشانی هاوبەش – شۆڕشگێڕیی دیموکراتیکی دژە فاشیست بەڕێوەببەن و لەسەر ئەو بنەمایە وەک هاوپەیمانیی سێیەمی بزووتنەوەى دیموکراسی خۆیان بە رێکخستن بکەن و خۆیان رێکبخەن.
سڵاو لەو هەوڵانە کرا، کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا بۆ پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچن
کۆبوونەوەکەمان، وەک هێزێکی سیاسی سێیەم، تیشکی خستەسەر گرنگیی پەیوەندییە تاکتیکییەکان و ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سوریا و عێراق لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا جارێکی تر داوای لە ئیدارەی سوریا‌و عێراق و ئێران و هەموو هێزە سیاسییەکانی ئەو گۆڕەپانانە کرد، کە پێکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن. هەروەها لە رووی مرۆڤایەتییەوە جەختی لە گرنگیی مێژوویی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە، کە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش بەدەستیان هێناوە. هەرچەندە هەندێک هێز بەرامبەر بە چەتەکانی وەک داعش بێدەنگ بوون و ڕێباز و شێوازی نا یەکگرتوانەیانەی گرتۆتە بەر، بەڵام گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ لە دژی ئەو هێزانەدا بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ خەباتێکی سەرکەوتوو و یەکگرتوو، پیرۆزباییان لێدەکرێت و پیرۆز دەکرێن. کۆبوونەوەکەمان سڵاوی لە هەموو ئەو هەوڵ و هەڵوێستانە لە سەرتاسەری جیهاندا کرد، کە پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەن و ڕایگەیاند، پێویستە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی قووڵ بدرێت.
لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوەکەمان بە پێداگری و بە بڕیاربووننێکی باڵا و بڵند پلانی خەبات و تێکۆاشنی داڕشت، شێوازی ڕێکخستن و کارگێڕی و بەڕێوەبردنی خۆی لەو چوارچێوەیەدا نوێکردەوە و بە سەرکەوتوویی کارەکانی تەواو کرد.
ئێمە ئەمساڵ دەکەینە ساڵی تێکۆشان و سەرکەوتنی گەورە
ئاشکرایە، کە بە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، تەڤگەری ئازادیی ئێمە و گەلەکەمان بۆ ساڵی نوێ تێکۆشان بووەتە خاوەن ڕێکخستنێکی بەهێزتر و ئامادەکاریی گەورەتر. بە دڵنیاییەوە تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، ئازادکردنی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بە ڕێکخستنێکی گەورەتر و کاریگەرتر لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەش تاوەکو دێت دوژمنەکانی خۆی زیاتر گۆشەگیر دەکات و دۆستەکانی خۆی زیاتر دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە ٢٤هەمین ساڵیدا بە بەهێزی بەرەوپێش دەڕوات، لە ٨ی ئازار و نەورۆزدا لە تێکۆشانی ئازادی ئەمساڵدا دەگاتە لوتکەیەکی نوێ. ئێمە هەموو رۆژێکی ساڵ دەکەینە نەورۆزی ٥٠هەمین ساڵی رێبەرایەتیکردنی رێبەر ئاپۆ و حیزبەکەمان. ئێمە ئەمساڵ وەردەچەرخێنین بۆ بەهێزترین ساڵی تێکۆشان و خەبات و گەورەترین سەرکەوتن.
لەسەر بنەمای کۆبوونەوەیەکی وەهادا، ئێمە بە ڕێزرەوە یادی ١٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پەکەکە و شەهیدی گەورەی باشوری کوردستان ڤیان سۆران بەرز رادەگرین. ڕایدەگەیەنین، ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەو لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیمان تێکۆشانی مێژوویمان بە زیندوی رادەگرین و خەباتی مێژوویمان بەرەوپێش دەبەین.
لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو هەڤاڵانی حیزب، گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانمان دەکەین، کە بە دروستی لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی تێبگەن و بە شێوەیەکی کاریگەرانە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات هەڵبوەشێننەوە و و ٥٠هەمین ساڵی رێبەرایەتی و حیزبەکەمان وەرچەرخێنن بۆ ساڵی سەرکەوتنی مێژووی و بە گرتنەبەری رێبازی ئافرێنەر و کاریگەر تێ‌بکۆشن.