فڕۆکە جەنگییەکانی
تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومانکرد کوژراو
برینداری لێکەوتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی
تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردوومانکرد، بەگوێرەی
زانیارییەکانی بۆردوومانەکان شەهید و برینداری لێکەوتوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی
ئاشکرایکرد، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای قەڕەچوغ بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکان
ناو کەمپی مەخمور و دەوروبەریان بەئامانج گرتوە، تائێستاش زیانەکان بە ڕوونی
نازانرێن بەڵام زیانی گیانی و ماددییان لێ
کەوتوەتەوە.
میدیاکانی نزیک
لەپارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسنووری چیای شنگالیش فڕۆکە جەنگییەکانی
تورکیا ژمارەیەک پێگەیان بۆردومانکردووە و بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە
بڵاوبکاتەوە.