میریام فارس سەمایەکی سەرنج ڕاکێش دەکات

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، میریام فارس، نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، لەڤیدیۆکەدا لە پاڵەوانێتی یاری فۆرمەلا لە سعودیە سەمایەکی سەرنجرڕاکێش دەکات.

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ”، لەساڵی 1983 لەدایكبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.

 



PM:10:38:01/02/2022